پزیشكێكی ساخته‌ ده‌ستگیركرا

كه‌سێك كه‌ خۆی وه‌ك پزیشكی هه‌ناو و فه‌رمانده‌ی فه‌وج له‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناساندبوو،له‌لایه‌ن هه‌واڵگرییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ خۆی وه‌ك پزیشك و فه‌رمانده‌ی فه‌وج له‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناساندبوو.

هه‌واڵگری عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: له‌میانه‌ی چاودێری به‌رده‌وام و زانیاری هه‌واڵگری،تیمه‌كانمان توانییان تۆمه‌تبارێك له‌ ناوچه‌ی به‌تاوین-ی به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ خۆی وه‌ك پزیشكی هه‌ناوو فه‌رمانده‌ی فه‌وج له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناساندبوو.

هه‌روه‌ها هه‌واڵگری عێراق روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌ت و بۆسه‌یه‌كی توندوتۆڵ و راوه‌دوونان، توانراوه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار