هونه‌رمه‌ند (مه‌حموود گلی) تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوو

‌ باری ته‌ندرووستی جێگیره‌

  

هونه‌رمه‌ندی كوردستان"مه‌حموود گلی" له‌ ئێستادا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ وباری ته‌ندرووستی جێگیره‌.

 

هونه‌رمه‌ند مه‌حموود گلی به‌ "ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێری"راگه‌یاندوه‌" چه‌ند ڕۆژێك باری ته‌ندرووستیم تێكچوو بوو، دوای ئه‌وه‌ پشكنینه‌كان ده‌ریان خست من یه‌ك هه‌فته‌یه‌ تووشی كۆرۆنا بوومه‌ و دكتۆر گوتی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ ئاگاداری خۆتبه‌.

 

مه‌حموود گلی ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵه‌ و له‌ حه‌فتاكانه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و به‌ فیلمی مه‌ره‌زه‌ به‌ ڕۆڵی جوعه‌ كه‌چه‌ڵ ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد، كاره‌كانی وه‌كو، یه‌كه‌م كاری هونه‌ری (به‌هاری دزراو) بوو له‌ساڵی ١٩٧٢ له‌ ده‌رهێنانی سه‌لمان فایه‌ق و

 

(مه‌ره‌زه‌) له‌ده‌رهێنانی سه‌لمان فایه‌ق ساڵی ١٩٧٣ و

 

(ته‌قینه‌وه‌) له‌ده‌رهێنانی سه‌لمان فایه‌ق له‌ساڵی ١٩٧٤ كه‌ تێیدا خه‌ڵاتی باشترین شانۆگه‌ری به‌ده‌ستهێنا، (پێكه‌نین و ماره‌كان) له‌ده‌رهێنانی له‌تیف لقمان له‌ساڵی ١٩٩٥ و شانۆگه‌ری (ته‌قینه‌وه‌) له‌ده‌رهێنانی موئه‌یه‌د فه‌قێ له‌ساڵی ١٩٩١ و شانۆی (كورسی) له‌ده‌رهێنانی گلعت سامان له‌ساڵی ١٩٩٣ كورته‌ فیلمی (باجگر) له‌ده‌رهێنانی هه‌نار خان له‌ساڵی ٢٠٠٥ وفیلمی (ڕاوه‌جنۆكه‌) له‌ده‌رهێنانی مه‌هدی ئومێد له‌ساڵی ٢٠٠٠ و (گه‌رده‌لوول) له‌ده‌رهێنانی جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ فیلمی (كیژی كافرۆش) له‌ ساڵی ٢٠١٢ له‌ده‌رهێنانی ته‌نیا كه‌ریم وكورته‌ فیلمی (هه‌ڵه‌بجه‌) له‌ده‌رهێنانی سیروان سنجاوی له‌ساڵی ٢٠١٠ و شانۆگه‌ری (ئوتێلاو) له‌ده‌رهێنانی فه‌رهاد شه‌ریف له‌ساڵی ٢٠٠٨

 

هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند مه‌حموود گلی ده‌خوازین..

 

  ktv

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
104,964
گیان له‌ده‌ستدان
3,436
چاکبوونەوە
85,814
تووشبووان
607,587
گیان له‌ده‌ستدان
12,935
چاکبوونەوە
567,898
تووشبوون
94,572,376
گیان له‌ده‌ستدان
2,023,325
چاکبوونەوە
67,524,766