وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: کۆبوونەوەی بەرفراوانی پرۆسەی چاکسازی بەڕێوەچوو


 بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی لەگەڵ راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەو کۆبوونەوەیەدا، پوختەیەک لە بارەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و پرۆژەکانی خرایە روو. راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان پێشنیارەکانیان پێشکەش کرد و گفتوگۆی پێویست کرا


راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لەبارەی زیاتر پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و پێشکەش کردنی هاوکاری و راوێژی پێویست بۆ سەرخستنی بەرنامەی چاکسازی، کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.


شوان عه‌زیز