به‌ڤیدیۆ.. ئافره‌تێك هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی فرێده‌داته‌ ناو رووباری دیجله‌

تاوانێك هه‌موو عێراق ده‌هه‌ژێنێت

تاوانێك هه‌موو عێراق ده‌هه‌ژێنێت ئافره‌تێك هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی فرێده‌داته‌ ناو رووبار.

تاوانێكی ، قێزه‌ون هه‌موو عێراقی هه‌ژاند كاتێ له‌ كامیرای چاوێری ده‌رده‌كه‌وێت ، ئافره‌تێك له‌سه‌ر "پردی ئه‌مه‌"ی كه‌ ناوچه‌ی كازمیه‌و ئه‌عزمییه‌ به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌، هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی فرێ ده‌داته‌ ناو رووباری دیجله‌.

ئافره‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیر كراوه‌ ،به‌پێ لێكۆڵنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌م ئافره‌ته‌ ماوه‌ی 3 مانگه‌ ، له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بۆته‌وه‌ ، بۆ تۆڵه‌ ساندنه‌وه‌ ، له‌ مێرده‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ قێزه‌ ونه‌ی كردوه‌ .

ئه‌م تاوانه‌  له‌نێو تۆڕكۆمه‌ڵاتییه‌كان ،كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، به‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ت هیچ سۆزو خۆشه‌ویستی بۆ ئازیترین كه‌سانی خۆی نه‌بووه‌ ، كه‌ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌یه‌تی.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران