مسته‌فا كازمی و شاندی یاوه‌ری به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا كه‌وتنه‌ ڕێ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شاندێكی باڵای یاوه‌ری به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێكه‌وت و بڕیار وایه‌ چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت.

به‌پێی ڕاگه‌ێندراوێكی نووشینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مسته‌فا كازمی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕ كه‌وت و چه‌ندان دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بێت.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وروپا بڕیار وایه‌ سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا بكات و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ و دیداری گرنگ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ ئه‌نجام بدات