وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌رزبێته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌ێنین

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رز بێته‌وه‌، ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكردن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندووه‌ ،ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) به‌رز بێته‌وه‌، ئه‌وا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆكردن.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له‌ هاووڵاتیانی عێراق ده‌كات ده‌مامك ببه‌ستن و له‌شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ تا ئێستا سه‌ردانه‌ ئاینییه‌كان نه‌بۆته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رز ببێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار