له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س له‌ ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئیتالیا ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا 10 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

تا ئێستا 391هه‌زار و 611 كه‌س له‌ ئیتالیا تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 36هه‌زار و 427 كه‌س مردوون و 247هه‌زار و 872 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها 107 هه‌زار و 312 كه‌س ئێستا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا 10 هه‌زار و 10 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و 55 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 908 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.