له‌رێگه‌ی چەند نامیلکەیەک قوتابیان له‌ پاراستنی  ژینگه‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

سێ نامیلکە و پەرتووکی تایبەت بە منداڵ و ژینگە بەسەر قوتابییانی قوتابخانەکاندا دابەش دەکات

ڕێکخراوێکی ژینگەپارێز، له‌رێگه‌ی چەند نامیلکەیەک قوتابیان له‌ پاراستنی  ژینگه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

بۆ زیاتر وشیاریی ژینگه‌ پارێزی ، ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بۆ خوێندنی ئەمساڵ (٢٠٢١ -٢٠٢٠) سێ نامیلکە و پەرتووکی تایبەت بە منداڵ و ژینگە بەسەر قوتابییانی قوتابخانەکاندا دابەش دەکات.

نامیلکەکان له‌رێگه‌ی  ھۆنراوەی ژینگەیی بۆ منداڵان،قوتابیان له‌ قوتابخانه‌كان له‌ پاراستنی ژینگه‌ ئاگاردار ده‌كاته‌وه‌.