پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا  كه‌ 320 ملیار دیناره‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان 

سه‌رچاوه‌كه‌ی دارایی وتیشی  سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌  ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌كرێت ، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ئاماده‌كراوه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 ی ئه‌مساڵ

به‌پێی نووسراوێكیش كه‌واژووی عه‌لی عه‌للاوی وه‌زیری دارایی عێراقی له‌سه‌ره‌ كه‌رۆژی 13 ی 10 ی 2020  ‌ده‌رچووه‌ و  له‌نووسراوه‌كه‌دا  هاتووه‌ بریار درا به‌ناردنی 320 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان 

 

 

 

شوان عه‌زیز