باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د كه‌ریمیان ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د كه‌ریمیان،

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان(محه‌مه‌د كه‌ریمیان)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی (محه‌مه‌د كه‌ریمیان) به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
12ـی10ـی2020