دوو بروسکەی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانیەوە

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌و هه‌واڵی كۆچی نوسه‌ر و شاعیری دیاری میلله‌ته‌كه‌مان خاتوو(مه‌هاباد قه‌ره‌داغی)مان پێگه‌یشت.

خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی وه‌ك خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی بوێر له‌ كایه‌ی رۆشنبیری و دونیای شیعر و به‌رگریكردن له‌ پرسی ئافره‌تاندا هه‌میشه‌ ناوێكی پرشنگدار ده‌بێت له‌ مێژووی میلله‌ته‌كه‌یدا.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی و ته‌واوی خزم و دۆست و رۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالیخۆشبوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

9ـی10ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی غازی ساڵح ئالیخان ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی غازی ساڵح ئالیخان

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی تیرۆركردنی (غازی ساڵح ئالیخان) بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێرێمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو غازی ساڵح ئالیخان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

9ـی10ـی2020

Image removed.

Image removed.

Image removed.

Image removed.

357357

6 Comments

1 Share

Like

Comment

Share

Image removed.

Comments

Most Relevant



Write a comment...