له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا په‌رتووكی" عود له‌ دیرۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا " بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ نووسینی هونه‌رمه‌ند "نایف محه‌ممه‌د شێخانی"

دوێنێ دووشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی 5ـی10ـی2020  له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووكی" عود له‌ دیرۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا " به‌ڕێوه‌چوو له‌ نووسینی هونه‌رمه‌ند "نایف محه‌ممه‌د شێخانی" ، به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سه‌لیم گه‌ردی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێرو  هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و مێوانانی ئازیز .

ده‌سپێكی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ :

- وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن هیوا سوعاد .

- وتاری دكتۆر سالار عوسمان .

- ناساندنی په‌رتووكی عود له‌ دیرۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئامانج غازی .

- پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه‌ موزیك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند نایف شێخانی .

- كۆتا بڕگه‌ پێشكه‌شكردنی په‌رتووكی عود له‌ دیرۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند نایف شێخانی به‌ ئاماده‌بووان

ktv

ktv

 ژێده‌ر: ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری  سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان