چاودێری بازرگانی هەولێر ژماره‌یه‌ك شوێن سزا ده‌دات

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر رایگه‌یاند: 51 شوێن سزا دراوە بەهۆی کاڵای ماوە بەسەرچوو، زیادکردنی نرخی کاڵاکان.

هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لە ماوەی یەک مانگدا لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر
سەردانی 363 شوێنیان کردووە و 51 شوێن سزا دراوە بەهۆی کاڵای ماوە بەسەر چوو، زیادکردنی نرخی کاڵاکان و  پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی چاودێری بازرگانی.

گوتیشی: 29 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەر داگیراوه زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار سزای دارایی  به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ سه‌پێندراوه‌.

ئا: كارزان كاكل