گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا راگیرا

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا راگیرا


لە راگەیەنراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقیدا هاتووه‌، کەئاڕاستەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کردووە، هەموو گەشتەکان لەنێوان عێراق و تورکیا رادەگیرێن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە رۆژی شەممە (3-10-2020)، تەنها ئەو گەشتانە بەردەوام دەبن کە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتییانی تورکیا لە عێراقەوە رێکخراون.