كچێكی ده‌زگیراندار له‌ سۆران به‌ كۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ستدا 

بنار عه‌لائه‌دین ئه‌و كچه‌ ده‌زگیرانداره‌ی مه‌رگ ڕێی نه‌دا به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بگات.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سۆران پێیڕاگه‌یاندین: شه‌وی ڕابردوو كچێكی ده‌زگیراندار به‌ ناوی "بنار علائەدین گەزنەیى" تەمەن (31)ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگه‌یاند: ئەم خاتوونە مانگێک لەمەوبەر هاوسەرگیری کرد، بەڵام کۆڕۆنا نەی هێشت بگوازرێتەوە و بچێتە نێو ژیانی خۆی چەندان گرێی بەنەکراوەی لەدڵی مەعشوقەکەی خۆی بەجێ هێشت.