مستەفا كازمی فه‌رمانێكی به‌ په‌له‌ی ده‌ركرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی دەرکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ هێراش کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەڵەتی بەغدا.

مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق فه‌رمانێكی به‌ په‌له‌ی ده‌ركرد رایگه‌یاند: لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە مووشەكییە پێكبهێندرێت، كە ئەمڕۆ مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا ئاراستەی دەوروبەری فڕۆكەخانه‌ی نێودەوڵەتی بەغدا كراو بەسەر ماڵێكدا كەوت، بەو هۆیەشەوە  سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاندزووه‌، پێویستە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان هەوڵە هەواڵگرییەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ سنوردارکردنی ئەو تاوانانەی هاووڵاتیان دەترسێنن.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ کاتیۆشایەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە و لە نزیک فڕۆکەخانەکە كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.