وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوودی بڵاوكرده‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا 4471 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 2020/9/24 وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، چوار هەزارو 471 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌ سێ هەزارو 773 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، کە رێژەکەی گەیشتوەتە (79.7٪).

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، 45 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:

كۆی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته‌ (337106).

كۆی گشتی چاكبووان:  (268761) واتا بە رێژەی(79.7%)ى کۆى تووشبوان.

كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان (8799).