ڤیدیۆ.. ژاپۆن رۆبۆتێك له‌سه‌ر ‌شێوه‌ی گراندایزه‌ر به‌درێژی 18 مه‌تر تاقیده‌كاته‌وه‌

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌یلی ته‌لیگراف، كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی ده‌ستیكردووه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی رۆبۆتێك له‌شاری یۆكۆهاما كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی 18 مه‌تره‌و كێشه‌كه‌ی 25 تۆنه‌ .

وابرِیاربوو رۆبۆته‌كه‌ له‌مانگی 10ی داهاتوو نمایش بكرێت،به‌ڵام واده‌كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخراوه‌.

رۆبۆته‌كه‌ ناوی( Gundam ) مه‌و له‌كه‌سایه‌تی ئه‌نمی وه‌رگیراوه‌و  كه‌ به‌ر له‌وه‌ی ببێته‌ رۆبۆت، له‌30 ساڵی رابردوودا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی په‌یداكردووه‌.

شایانی باسه‌ له‌جیهانی عه‌ره‌بی و له‌ كوردستانیش  دروستكردنی ئه‌م رۆبۆته‌ كه‌سایه‌تی گراندایزه‌ر به‌بیر نه‌وه‌كانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان دێنێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار