فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا چیایی گاره‌یان بۆردومان كرد

كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا، چیای گاره‌ی له‌ سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیای گاره‌ی له‌ سنووری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد.

ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ راوكێی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو سوپای توركیا به‌هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌، چه‌ندین جار ئه‌م ناوچانه‌ی بۆردومان كردووه‌.