كاره‌كانی راكێشانی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان موسڵ و توركیا ده‌ست پێده‌كات

پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ كاره‌كانی راكێشانی هێڵێكی پێشكه‌وتووی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان موسڵ و توركیا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات.

نه‌جم جبووری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ حكومییه‌كان رایگه‌یاندووه‌، تیمه‌ ئه‌ندازه‌یی و هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت، به‌ هاوكاری كۆمپانیاكانی توركیا له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ راكێشانی هێڵێكی پێشكه‌وتووی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان موسڵ و توركیا،كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاتوچۆ  زۆره‌ی له‌سه‌ر رێگاكاندا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌شڵێت: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كه‌مین پڕۆژه‌ی جۆرییه‌ له‌ شاری موسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌بێته‌ هۆی ئاڵوگۆری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانێكی گه‌وره‌ له‌ گه‌ڵ توركیای دراوسێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار