عه‌بادی: ژماره‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی 60 هه‌زار كه‌س بوو‌ كه‌چی مووچه‌ی 150 هه‌زار چه‌كداریان وه‌رده‌گرت

سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ژماره‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها 60 هه‌زار كه‌سه‌، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی مووچه‌ی 150 هه‌زار چه‌كدار وه‌رده‌گرن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: ژماره‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها 60 هه‌زار كه‌سه‌، كه‌چی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی مووچه‌ی 150 هه‌زار چه‌كدار وه‌رده‌گرن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌وان لێ نه‌ده‌گه‌ڕان ئێمه‌ پشكنین یان ووردبینی بۆ هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانیان بكه‌ین و هه‌ندێك جاریش هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرا.

حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌شڵێت: هه‌موو مانگێك 90 هه‌زار مووچه‌ ده‌دزرا، كه‌ مانگانه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 90 ملیار دیناری عێراقی.

55

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار