كتێبك ده‌رباره‌ی "ده‌ف" بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی هونه‌رمه‌ندی ده‌فژه‌ن رابه‌ر كوردستانی

له‌ رێوره‌سمێك دا كتێبی (ده‌ف) له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی هونه‌رمه‌ندی ده‌فژه‌ن رابه‌ر كوردستانی، بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی، ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران له‌ شاری هه‌ولێر، رێوڕه‌سمی واژووكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (ده‌ف)، بۆ وانه‌كانی موزیك به‌ ئامێری ده‌ف به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ لێدوانێكیدا "رابه‌ر كوردستانی" راگه‌یاند" به‌رهه‌می ئه‌م جاره‌م بۆ خزمه‌تی كتێبخانه‌ی كوردیه‌،كتێبی وانه‌كانی ده‌ف كه‌ به‌ ۲ زمانی كوردی و ئینگلیزی نووسیومه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌شێكی مێژوی ده‌ف و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی نۆته‌یه‌ بۆ فێربوونی ئامێره‌كه‌ به‌رهه‌می ۲٦ ساڵ ئه‌زموونی ده‌ف ژه‌نین و به‌دوا داچوونمه‌ بو ئه‌و ئامێره‌ كوردیه‌ پێشكه‌ش به‌ هه‌موو تاكێكی كورد و به‌ تایبه‌ت مۆسیقاژه‌نانی ئه‌زیزو خۆشه‌ویست".

شایانی باسه‌ كتێبی(ده‌ف)، به‌ هاوكاری به‌شی هونه‌ره‌كانی موزیك سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر چاپ كراوه‌.

ktv

ktv

ktv