لیژنەی دارایی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەران داوایه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كات

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد كە په‌لە بكات لە ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بووجەی گشتی ئه‌مساڵی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.

لە  راگەیەندراوێكدا، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە كە پێشتر ئاماژە بەوە درابوو كە لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەیاسای بووجەی گشتیی 2020 پەسەند كراوە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە، بەڵام لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە تا ئێستا پڕۆژەیاسای بووجەی گشتیی ئه‌مساڵ لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەكراوە.

لیژنەی دارایی لە  ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد كە په‌لە بكات لە ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاساكه‌ بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.

ئەمەیش لە كاتێكدایە پێشتر گوتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵال رایگەیاندبوو كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ئه‌مساڵی پەسەند كردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردووە.