ته‌ندروستی عێراق چاكبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوانی كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو رایگه‌یاند: ژمارەی چاكبووانی كۆرۆنا لە ژمارەی توشبووان زیاتر بووەو رێژەكەش بۆ سەرووی 79% بەرزبووەتەوە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2020/9/19  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند:  له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 907 تووشبووی نوێی په‌تای كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق گه‌یشته‌ 315 هه‌زار و 597  تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌م ماوه‌یه‌دا چوار هەزار و (232) تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 83 تووشبووی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشته‌ هه‌شت هه‌زار و 491 كه‌س.