نوسینگەی قوباد تاڵەبانی رەتیدەكاتەوە بریكاری وەزارەتی ناوخۆ هیچ لێدانێكی لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران دابێت


نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران روونکردنەوەیە‌ك بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه‌، ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ لێدوانی دابێت له‌سه‌ر پرسی ده‌وام، ده‌ڵێت: بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیە‌م پابەندە.

لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک بە ناوی بە‌ڕێز بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاو بوویە‌وە‌. لەبەر هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام. 

بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیە‌م پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسە‌تی حیزبەکەی لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیە‌می حكومە‌تی ھە‌رێم کە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئە‌ولە‌ویاتە‌كانمانە‌.