دوو كاروانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ پارێزگاكانی دیوانیه‌ و بابل كرانه‌ ئامانج

له‌رێگه‌ی دوو بۆمبی چێندراوه‌وه‌، دوو كاروانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتی كشانه‌وه‌یان له‌ پارێزگاكانی دیوانیه‌ و بابل كرانه‌ ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌مشه‌و له‌ پارێزگاكانی دیوانییە و بابل دوو بۆمبی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تەقینەوە کە لە کاتی کشانەوەدابوون لەو دوو پارێزگایە. 

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌ تاوه‌كو ئێستا زیانی گیانی و ماددی نه‌زاندراوه‌، هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.