نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌ردانی سیستانی ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بلاسخارت جینیس،نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف ده‌كات ، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجییه‌كانی عێراق له‌ ئێستادا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ پێشوازی كردن له‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراقدا كراوه‌، هاوكات ئاماده‌كاری بۆ ئه‌مه‌ش كراوه‌ كه‌ بلاسخارت جینیس له‌ماڵه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی چاوی پێبكه‌وێ.

شایانی باسه‌ ئه‌و كاته‌ی له‌عێراق خۆپیشاندانی فراوان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌ 11ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019  نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار