سه‌رۆكی كۆریای باكوور 5 به‌رپرسی حكومه‌تی گولـله ‌باران كرد

كۆریای باكوور 5 به‌رپرسی حكومه‌ت كه‌ له‌بواری ئابووری كارده‌كه‌ن، گولـله‌باران كرد.

 گولـله‌ بارانكردنی ئه‌و پێنج به‌رپرسه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ره‌خنه‌یان له‌ سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی كۆریای باكوور گرتبوو كه‌له‌لایه‌ن كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس به‌تۆمه‌تی ره‌خنه‌گرتن له‌سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور ،ئه‌و  پێنج به‌رپرسه‌یان ده‌ستگیركردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێنج به‌رپرسه‌ ناچاركراون دان به‌تۆمه‌ته‌كانیدا بنێن و پاشانیش سزای گولـله‌ بارانكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پَیندراوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار