فه‌یسبووك حه‌وت ملیۆن هه‌واڵی نادروستی سڕییه‌وه‌

98 ملیۆن هه‌واڵی تر ئاگاداری به‌خاوه‌نه‌كانیان داوه‌كه‌به‌وردتر هه‌واڵه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه‌

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌واڵی نادروست له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، فه‌یسبووك ده‌ستی به‌كۆنترۆڵكردنی هه‌واڵه‌كان كرد و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا حه‌وت ملیۆن هه‌واڵی نادروستی سڕییه‌وه و له‌ناوی برد‌.

له‌ راگه‌یێندراوێكیدا كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاند "له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنان هه‌واڵی نادروست و چه‌ندان بابه‌تی زێده‌ڕۆ و مه‌ترسیدار كه‌هیچ زانستی نه‌بوون له‌رێی ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌كانی فه‌یسبووكه‌وه‌بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ده‌ستمان به‌هه‌ڵمه‌تی سڕینه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان كردووه و له‌ ئێستادا چه‌ندین هاواڵ و بابه‌تی نادرووستمان سه‌باره‌ت به‌ كۆرۆنا سڕیوه‌ته‌وه‌".

له‌ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌توانیویانه‌له‌ماوه‌ی مانگی نیسان تا مانگی حوزه‌یران، حه‌وت ملیۆن هه‌واڵ و پۆستی نادروست كه‌له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ بسڕنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیاكه‌له‌باره‌ی 98 ملیۆن هه‌واڵی تر ئاگاداری به‌خاوه‌نه‌كانیان داوه‌كه‌به‌وردتر هه‌واڵه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه‌، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی خۆیان ئه‌م هه‌واڵانه‌بۆیه‌ناسڕێنه‌وه‌چونكه‌نادروست نین، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یان تێدایه‌و ده‌بێت چاك بكرێن.

ژێده‌ر: زاری كرمانجی

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644