سەرۆکایەتی هەرێمی ستۆکهۆڵم باری ئاسایی ڕاگەیاند 

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هەڕێمی ستۆکهۆڵم له‌ وڵاتی سوید، باری ئاسایی راگه‌یه‌ندرا.

سەرۆکایەتی بەشی تەندروستی له‌ هەڕێمی ستۆکهۆڵم باری ئاسایی ڕاگەیاند و هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ ئەوە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کە به‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەم هەرێمە کەم بۆته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ نەخۆشخانەکانی ستۆکهۆڵمدان زیکەی 30 تووش بوو ماون كه‌ پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر مابێت.

هه‌ربۆیه‌ ته‌ندروستى هه‌رێمى ستۆكهۆڵم بڕیاریدا ژیان له‌و هه‌رێمه‌ ئاسایى بكرێته‌ چیتر دانیشتوانه‌كه‌ى له‌ دڵه‌ڕاوكێى كۆڕۆنا نه‌مێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام خۆپارێزی و هۆشیارى گشتى وه‌ك مه‌رجى سه‌لامه‌تى و درووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و په‌تایه‌ به‌رده‌وامه‌ .