ئامۆژگاری بۆ ڕزگاربوون له‌به‌رزه‌په‌ستانی خوێن

به‌رزه‌په‌ستانی خوێن بریتیه‌ له‌زیادبوونی هاتوچۆی خوێن له‌نێو ده‌ماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی

به‌رزه‌په‌ستانی خوێن به‌یه‌كێك له‌و كێشه‌ ته‌ندروستیانه‌ داده‌نرێت كه‌ ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له‌مرۆڤه‌كان ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری جیاجیاوه‌.

 

به‌رزه‌په‌ستانی خوێن بریتیه‌ له‌زیادبوونی هاتوچۆی خوێن له‌نێو ده‌ماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان و په‌ككه‌وتنی گورچیله‌ و جه‌ڵته‌ی مێشك.

 

پسۆڕان كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری به‌سوود ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ ڕزگاربوون له‌به‌رزه‌په‌ستانی خوێن، ئه‌وانیش:

 

* كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش: په‌یوه‌ندی پته‌و هه‌یه‌ له‌نێوان قه‌ڵه‌وی و به‌رزه‌په‌ستانی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش رێگایه‌كی چالاكه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌ستانی خوێن.

 

* به‌رده‌وامی چالاكی جه‌سته‌: ئه‌نجامدانی ڕاهێنان و وه‌رزشكردن به‌شێوه‌ی رێكخراو وه‌ك پاسكیل لێخوڕین و رۆیشتن و ڕاكردن ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن.

 

* كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ: زیاده‌ڕه‌وی له‌به‌كارهێنانی خوێ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی مه‌ترسی به‌رزه‌په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان.

 

* وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان: كه‌سانی جگه‌ره‌كێش زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ به‌رزه‌په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاتره‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌ستانی خوێنی به‌رزبوو ده‌بێت واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی.

 

* سیستمی خۆراكی ته‌ندروست: گرتنه‌به‌ری سیستمێكی ته‌ندروستی خۆراك كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به‌ دانه‌وێڵه‌ و  میوه‌ و سه‌وزه‌ و به‌روبومی شیره‌مه‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكی پڕ له‌چه‌وی تێر و كۆلیسترۆل ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن.

 

* كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی: كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی و ئه‌نجامدانی یۆگا و ڕاهێنانه‌كانی پشوودان به‌سووده‌ بۆ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن.

 

* كه‌مكردنه‌وه‌ی كافیین: خواردنه‌وه‌ی زیاتر له‌چوار كوپ قاوه‌ له‌رۆژێكدا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی په‌ستانی خوێن.

 

* كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی: كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی شیرینی و خواردنه‌وه‌ شیرینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن.

 

* خواردنی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پۆتاسیۆم: ئه‌و جۆره‌ خۆراكه‌ وه‌ك مۆز كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری سۆدیۆم له‌ له‌ش و كۆنترۆڵبوونی په‌ستانی خوێن.

 

ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644