ڤیدیۆ.. پیاوێك به‌ ئۆتۆمبێڵێكی گران به‌ها له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان شووتی ده‌فرۆشێ   

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاویان كردووه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ پیاوێك به‌به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێڵی لامبورگینی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ دا شووتی بفرۆشێ.

كاتێك شووتی فرۆشه‌كه‌ هاواری ده‌كرد كه‌ شووتییه‌كه‌ی به‌ پێنج لیره‌ی توركییه‌، له‌شه‌قامه‌ جه‌نجاڵه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ سه‌رنجی زۆری خه‌ڵكی به‌ لای خۆیدا راكێشا.

به‌ڵام رۆژنامه‌كه‌ نه‌یتوانیوه‌ ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه‌ ئاشكرا بكات،كه‌چی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ پێی وایه‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ عه‌ره‌ب بووه‌.

به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی زۆر له‌و شوێنه‌  بۆ كڕینی شووتی و سه‌یركردنی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، هه‌ر زوو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌و شووتی فرۆشه‌كه‌ ناچار ده‌بێ شووتییه‌كانی له‌وشوێنه‌دا جێبهێڵێ و به‌په‌له‌ شوێنكه‌ چۆڵ بكات و دواتر ئاشكرا كراوه‌ كه‌ تابلۆی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نتاڵیا له‌باشووری توركیا تۆمار كراوه‌.

هاوكات ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای لامبورگینی ئیتاڵی خۆشحاڵ نییه‌ به‌و كاره‌ی كه‌ ئه‌و شووتی فرۆشه‌ ئه‌نجامیداوه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار