نه‌ترسان له‌كۆرۆنا چاره‌سه‌ر نییه‌!

هه‌تا ڤاكسین دێت، تاكه‌ ڕێگای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا خۆپارێزییه‌

زیاده‌ڕه‌وییه‌كی زۆر ده‌كرێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ترسان له‌كۆرۆناو مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌، گوایه‌ ترسان هۆكارێكی سه‌ره‌كیی مردنه‌ به‌كۆرۆنا، ئه‌مه‌ ئیجتیهادی كه‌سییه‌و بنه‌مایه‌كی ئه‌وتۆی زانستیی نییه‌.

 

لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچونه‌ ده‌ڵێن گوایه‌ نه‌ترسان كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات‌و ئیدی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا زاڵده‌بیت.

 

به‌ڵام ده‌بێت بزانین به‌هێزیی به‌رگریش تاكه‌ بابه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه‌ له‌ بابه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر كۆرۆنادا، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه‌ له‌وانه‌ی قورس كۆرۆنا ده‌گرن یان پێی ده‌مرن، به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی توندی كۆئه‌ندامی به‌رگری‌و دروستبوونی گه‌رده‌لوولێكه‌ له‌وه‌لامی كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌، كه‌ زیانێكی زۆر له‌ئه‌ندامانی جه‌سته‌ ده‌دات‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م تووڕه‌ییه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری كۆنترۆڵنه‌كرێت، ره‌نگه‌ په‌كخه‌ر و ته‌نانه‌ت كوشنده‌ بێت!

 

مرۆڤ تا له‌شتێك نه‌ترسێت خۆی لێ ناپاریزێت، بۆیه‌ ترسان ئاساییه‌، به‌ڵام تۆقین خراپه‌، واته‌ ترسێكی وه‌ها ژیانت بشێوێنێ‌و توشی نه‌خۆشیی ده‌رونیت بكات.

 

بابه‌تی زاڵبون به‌سه‌ر كۆرۆنا، ئاڵۆزه‌و جه‌ندین هۆكاری هه‌یه‌، وه‌كوو لایه‌نی بۆماوه‌یی كه‌سه‌كه‌، سروشت (نه‌ك ته‌نیا به‌هێزیی)ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگریی كه‌سه‌كه‌ بۆ ڤایرۆسه‌كه‌، ته‌مه‌ن‌و ته‌ندروستیی گشتیی كه‌سه‌كه‌و چه‌ندین هۆكاری نه‌زانراوی دیكه‌.

 

هه‌تا ڤاكسین دێت، تاكه‌ ڕێگای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا خۆپارێزییه‌، كه‌ توشیش بویت پابه‌ندبونه‌ به‌ڕێنماییه‌ك پزیشكییه‌كان، نه‌ترسان ئه‌و گۆچانه‌ سیحرییه‌ نییه‌ كه‌ له‌كۆرۆنا ڕزگارت بكات.

 

تێبینی: جگه‌ له‌ گه‌ڕانی زانستی، بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ ڕاوێژم به‌و پزیشكه‌ هه‌ره‌ دیارانه‌ كردووه‌ كه‌ خۆیان له‌ناو جه‌رگه‌ی چاره‌سه‌ری كۆرۆنادان له‌كوردستان.

 

د. سه‌روه‌ر سالار چوچانی

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
42,386
گیان له‌ده‌ستدان
27,324
چاکبوونەوە
1,553
تووشبووان
327,580
گیان له‌ده‌ستدان
8,682
چاکبوونەوە
261,757
تووشبوون
31,852,024
گیان له‌ده‌ستدان
976,599
چاکبوونەوە
23,451,644