توركیا ده‌ستگیركردنی ئه‌میرێكی داعشی راگه‌یاند

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کەسێکیان دەستگیرکرد و، دەڵێن "ئەمیری تورکیای داعشە

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، سوپاسی هێزە ئەمنییەكانی كردوە و دەستخۆشی لێكردن، بەهۆی ئەوەی ''لە هەڵمەتێكی پلان بۆداڕێژراودا، بەناو ئەمیری داعشیان لە توركیا دەستگیركردوە.

به‌ ناو ئه‌میری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی داعش له‌ توركیا، مه‌حمود ئۆزده‌ن رێنمایی دابوو به‌و ئه‌ندامه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ی داعش كه‌ هه‌وڵی دا هه‌فته‌ی رابردوو كرده‌ی تیرۆریستی گه‌وره‌ له‌ ئیستانبوڵ ئه‌نجام بدات.

دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت مه‌حمود ئۆزده‌ن رێنمایی داوه‌ به‌و ئه‌ندامه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ی داعش كه‌ هه‌وڵی دا هه‌فته‌ی رابردوو كرده‌ی تیرۆریستی گه‌وره‌ له‌ ئیستانبوڵ ئه‌نجام بدات، تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ ئادانا ناوبراویان ده‌ستگیر كرد.