هونەرمەند خدر خۆشناو کۆچی دوایی کرد

خدر خۆشناو هونەرمەندی شاری هەولێر بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا، دوای تووشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا بەهۆی خراپی باری تەندروستی بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممه 27ی 8ی2020 هونەرمەندی شاری هەولێر خدر خۆشناو بەو نەخۆشییە کوشندەیە گیانی لەدەستدا.


خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە. ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو. خدر خۆشناو خێزاندار بوو، باوکی پێنج کچ و سێ کوڕ بوو.