چین : ڤایرۆسی كۆڕۆنا مان له‌سه‌ر باڵی مریشكی به‌ستووی به‌ڕازیلی دۆزیوه‌ته‌وه‌

داوایان له‌ كڕیاران كردووه‌، هوشیاربن له‌ كاتی كڕینی به‌رهه‌می هاورده‌كراوی بیانی

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی بلومبێرگ، حكومه‌تی خۆجێی له‌شاری شینزن-ی چین رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشتر ڤایرۆسی كۆڕۆنا-یان له‌سه‌ر باڵی مریشكی به‌ستووی  هاوره‌ده‌كراوی به‌ڕازیلی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و داوایان له‌ كڕیاران كردووه‌، هوشیاربن له‌ كاتی كڕینی به‌رهه‌می هاورده‌كراوی بیانی.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: سامپڵی نێگه‌تیڤی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری گۆشته‌كه‌ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ش، له‌سه‌ر كیسی خواردنه‌ ده‌ریاییه‌كان تۆماركراون.

شایانی باسه‌ باڵی مریشكه‌ به‌ستووه‌كان له‌ كۆمپانیای ئۆرۆرا ئه‌لیمۆنتۆس له‌ ولایه‌تی سانتا كاتارینا له‌ باشووری به‌ڕازیل هاورده‌ كراون .

88

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوزی عه‌ره‌بی