چین بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ نێو خاكی ئێران داده‌مه‌زرێنێ

ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كه‌ به‌ تێكدانی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانێ

مایك پۆمپه‌یۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: چوونی چین بۆ نێو خاكی ئێران ئارامی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكده‌دات.

هه‌ژماری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لێدوانێكی پۆمپه‌یۆ-ی گواستۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: چوونی چین بۆ نێو خاكی ئێران، ئارامی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكده‌دات .

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ،روونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تاران هه‌لی ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك و پاره‌ی له‌ حزبی شیوعی چین ده‌ست بكه‌وێ،ئه‌وا ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

شایانی باسه‌ مانگی رابردوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی رێگر نییه‌ له‌ چین و هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌ر به‌شێكی خاكی ئێران به‌كاربێنێ.

لێدوانه‌كه‌ی زه‌ریف دوای ئه‌وه‌هات كه‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ ، تاران و په‌كین رێككه‌وتوون، چین بنكه‌ی سه‌ربازی له‌نێو خاكی ئێران دابمه‌زرێنێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار