بۆڵتۆن: هیوادارین ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئێران له‌كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت

له‌وانه‌یه‌ تره‌مپ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ واژوو بكات

له‌میانه‌ی دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماقور ریشۆن-ی عیبری جۆن بۆڵتۆن،راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا گوتی: نازانین كێ به‌رپرسه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌كانی ئێران، به‌ڵام هیوادارین ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌كاره‌كانیدا به‌رده‌وام بێت.

هه‌روه‌ها گوتی: گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ شوێنێك نییه‌ له‌ ئێران كه‌ نه‌تواندرێت پێی بگه‌یت، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش پێویسته‌ بزانێ كه‌ ئێران ده‌رباره‌ی پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی چی ده‌كات.

بۆڵتۆن گوتیشی: ئێران بوونی خۆی له‌سوریا درێژده‌كاته‌وه‌و بارودۆخی به‌ره‌ی باكووری ئیسرائیل گه‌رم ده‌كات و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ سوریا، یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه‌ بۆ كار دوژمنكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: تره‌مپ به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ زوو زوو بیروبۆچوونه‌كانی ده‌گۆڕێ،سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران ،له‌وانه‌یه‌ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ واژوو بكات.

 

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار