ڤیدیۆ ... بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ناپۆلی تۆمار كرد و گه‌یشته‌ قۆناغى هه‌شت

له‌كامپ نودا میوانداری ناپۆلی كرد

له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، شه‌وی رابردوو یانه‌ى بارسێلۆنای ئیسپانی له‌یاریگای كامپ نو  میوانداری ناپۆلی ئیتاڵی كرد 


له‌و یارییه‌دا بارسێلۆنا به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو

گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ، لینگلیت ، میسی ، سوارێزه‌وه‌ تۆماركران

تاكه‌ گۆلی ناپۆلیس نپاۆلیس ئینسینى تۆماری كرد 

یاریی رابردووی نێوان هه‌ردوو یانه‌ كه‌لە ئیتاڵیا به‌رێوه‌چوو به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، به‌م ئه‌نجامی یاری گه‌رانه‌وه‌ش بارسێلۆنا  سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی هه‌شت و له‌و قۆناغه‌شدا رووبه‌رووی بایرن میونشن ده‌بێـته‌‌وه‌ و ناپۆلیش ماڵئاوای له‌خوله‌كه‌ كرد