به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان، خێزانی باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ به‌یروت گیانی له‌ ده‌ستدا

چوار كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ش برینداربوون

خێزانی باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌ به‌یروت به‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت، ئه‌مرۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌یروت، خێزانی باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌م وڵاته‌ بریندار ده‌بێت، ئه‌مرۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌پێ راپۆرتێكی رۆیته‌رز خاتوو ( هه‌دویگ ڤتز) له‌ كاتی ته‌قینه‌كه‌ی به‌یروت له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا وه‌ستاوه‌ بریندار ده‌بێت.

ته‌قینه‌كه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو زیانێكی زۆری گه‌یاندۆته‌ باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌ به‌یروت هه‌ر له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش چوار كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ برینداربوونه‌.