ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتى لە ڕیاڵ مەدریدى بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغى هه‌شت

ریالیش ماڵئاوایی كرد

له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ له‌قۆناغی 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزی توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمار بكات به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك 

مانچسته‌ر سیتى له‌یاری چووندا له‌یاریگای ریال مه‌دریدا به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو

له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ش به‌هه‌مان ئه‌نجام براوه‌ بوو و توانى سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی 8 ى خوله‌كه‌ و ریال مه‌دریدیش ماڵئاوایی له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كرد 

گۆله‌كانى مانچسته‌ر سیتى له‌خوله‌كه‌كانى 9 ، 68 دا له‌رێگای یاریزانان  ڕەحیم ستەرلینگ و گابرێل خیسۆس تۆماریانکان ، تاکە گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدریدیش لە خولەکى 28 دا لەلایەن کەریم بنزیمەوە تۆمارکرا.

بەم ئه‌نجامه‌ش  مانچستەر سیتى بە ئەنجامى هەردوو یارى چوون و گەڕانەوە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوت بۆ قۆناغی 8 ی خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و ڕیاڵ مەدریدیش ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.