بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری مووسڵ ده‌هه‌ژێنێت

به‌گوڕی 3،5 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر

 وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3،5 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر،‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وای هه‌ژاندووه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ روانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ربه‌ ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3،5 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له‌‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ روویداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دانیشتوانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.