ئێران ده‌ستی به‌ تۆپباران كردنی گوند و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان كرد

به‌ چڕی تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنووری كێله‌شینه‌وه‌ به‌ ڕاجیمه‌ و تۆپی دوورهاوێژ  ده‌ستی كرد به‌ تۆپبارانكردنی گوند و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان پێیڕاگه‌یاندین: تۆپخانه‌كانی سووپای كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ چڕی تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌رهۆڵ و بن په‌رێزه‌ و كوێستانه‌كانی به‌ربزین و گه‌روی سنگاوی ده‌ستپێكرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆپبارانه‌كه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ كوێستانه‌كانی به‌ربزین كه‌وتۆته‌وه‌.