حەلبوسی : پێویستە بەپەلە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تیرۆر بکرێتەوە

پێویستە سەقامگیری بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكان بگەرێتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ، پێویستە بەپەلە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تیرۆر بکرێتەوە و سەقامگیری بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكان بگەرێتەوە .

 

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە داخ و ئازارێکی زۆرەوە یادی تاوانەکانی چەكدارانی رێکخراوی داعشی تیرۆریست دەکەینەوە کە بەرامبەر بە رۆڵەکانی پێکهاتەی ئێزدی کردوویانە لە کوشتن، کۆچپێکردن و بەکۆیلە بردنیان. جارێکی دیکە ئەو کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە  شەرمەزار دەکەین کە نوێنەرایەتیی هیچ ئایین و تایفەیەك ناکات و کارێكی  مرۆڤانە نییە.

 

سەرۆکی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  پشتیوانیی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بۆ ئێزدییەکان و سەرجەم کەمینەکان و پێکهاتەکانی عێراق کە رووبەرووی کردەوەی تیرۆریستی بوونەتەوە.

 

حەلبووسی  رایگەیاند  پێویستە پەلە بكرێت لە قەرەبووكردنەوەی قوربانییانی تیرۆر  لەو ناوچانەی بەهۆی تیرۆرەوە زیانیان بەرکەوتووە سەقامگیرییان بۆ دابین بکرێت و ئاشتیی کۆمەڵایەتییان بۆ دەستەبەر بکرێت.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  جەختی لەوە کردەوە، گرنگە  دۆسیەی بێسەرشوێنەکان دیار بێت لەو  شارانەی كە رزگاركراون