ئه‌مڕۆ تره‌مپ تیك تۆك قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشدارییان له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌پڵیكه‌یشتنی تیك تۆك داوه‌

دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تیك تۆكی چین-ی له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشدارییان له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌پڵیكه‌یشتنی تیك تۆك دابوو.

هه‌روه‌ها ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی لێدانێكی به‌هێز بۆ كۆمپانیاكه‌، كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ په‌كین-ی پایته‌ختی چین-ه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌نێو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌ت به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌تیك تۆك،ئیمه‌ كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ین و سبه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ واژوو ده‌كه‌م.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
18,834,716
گیان له‌ده‌ستدان
707,158
چاکبوونەوە
12,024,636
تووشبووان
15,500
گیان له‌ده‌ستدان
586
چاکبوونەوە
9,551
تووشبووان
137,556
گیان له‌ده‌ستدان
5,094
چاکبوونەوە
98,442