رۆژنامه‌ی واشنتن تایمز: چین خۆی بۆ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ دژی ئه‌مریكا ئاماده‌ ده‌كات

بۆته‌ زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌نێو سوپاو هه‌واڵگری ئه‌مریكا

پێگه‌ی رۆژنامه‌ی واشنتن تایمز-ی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكیدا هۆشداریداوه‌ له‌وه‌ی هه‌ندێك ئاماژه‌ هه‌ن كه‌ چین خۆی بۆ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌دژی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌ ده‌كات.

راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن بێل گێرتس نوسراوه‌و ده‌ڵێت: په‌كین هه‌ندێك هه‌نگاوی ناوه‌ كه‌ بۆته‌ زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌نێو سوپاو هه‌واڵگری ئه‌مریكا.

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شڵێت: هه‌ندێك ئاماژه‌ هه‌ن كه‌ چین خۆی بۆ هه‌ندێك كرده‌وه‌ی سه‌ربازی دوژمكارانه‌ی چاوه‌ڕوانكراو،یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ له‌دژی ئه‌مریكا ئاماده‌ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، یه‌كێك له‌ ئاماژه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ئامۆژگاری هاووڵاتیانی خۆیان كردووه‌، له‌كاتی هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی چۆن په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌كان ،هه‌روه‌ها له‌كاتی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش به‌خێرایی خۆیان بگه‌ێننه‌ نزیكترین دامه‌زراوه‌ی به‌رگری شارستانی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار