پاسێك كه‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى سه‌ربازی تورك بوون وه‌رگه‌ڕا و 5 كه‌س گیاننیان له‌ده‌ستدا

10 ى دیكه‌ش بریندارن


ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی كرده‌وه‌ به‌یانى ئه‌مرۆ له‌ شارۆچكه‌ی موت سه‌ربه‌ پارێزگای مێرسین، پاسێك كه‌ ژمارەیەک سه‌ربازی هه‌ڵگرتبوو وه‌رگه‌ڕاوه.


ئاژانسه‌كه‌ ده‌شڵێت به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، رووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی زه‌یتینلیك له‌سه‌ر رێگای موت-كارامان روویداوه‌.


ئاژانسی ئانادۆڵۆ  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دوا به‌ دوای رووداوه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و تیمی ئاگركوژێنه‌وه،‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون 

 

 

به‌پێی هه‌واڵ و سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵی جیهانى  له‌و رووداوه‌دا ، 5 سەربازی تورکیا لە مێرسین گیانیان لەدەستدا و 10 دیکەش برینداربوون.