كتێبی (ژووری ڕووداوه‌كان)ی جۆن بۆڵتن كرا به‌كوردی

له‌ لایه‌ن "داره‌وان حاجی حامید"

كتێبی ژووری رووداوه‌كان له‌ نووسینی جۆن بۆڵتن، له‌ لایه‌ن "داره‌وان حاجی حامید" لێپرسراوی ناوه‌ندیی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی كوردیی بۆگه‌شه‌ پێدانی په‌روه‌رده‌، كرا به‌ كوردی.

"داره‌وان حاجی حامید " له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌ ده‌ڵێت"كتێبی ژووری رووداوه‌كان له‌ نووسینی جۆن بۆڵتن مان كرد به‌ كوردیی، له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا له‌ كتێبخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته‌ ،ته‌مه‌نی وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، ته‌نها بیست ڕۆژ بوو، بێگومان ئه‌گه‌ر كتێبێكی ،له‌م جۆره‌ وه‌ربگێڕیت و هاوكاری نه‌كرێیت له‌ وه‌رگێڕاندا، له‌و بڕوایه‌دام پێویستی ،به‌ زیاتر له‌ شه‌ش مانگ ده‌بێت".

هه‌روه‌ها "داره‌وان حاجی حامید " ده‌ڵێت: لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی تیمه‌كه‌م له‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌نته‌ری فه‌ره‌نسی بۆگه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌و كلتور و به‌تایبه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ هاوڕی یانم (دكتۆر شرام مسته‌فا هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای فێربوون، قه‌ڵا كریم محمد، ئاردین شاهۆ حسن، كۆژیر أكرم عارف

 وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه‌ خێرا كراو به‌ چاپ گه‌یه‌ندرا".ا

 له‌ كۆتایدا قسه‌كانیدا "داره‌وان حاجی حامید " ده‌ڵێت "ئه‌ركی ئه‌م وه‌رگێڕانه‌م وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی مێژوویی و ئه‌خلاقی گرته‌ ئه‌ستۆ، كه‌هه‌ڵوێست و سیمای ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تان ئاشكراده‌كات، كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ئاماده‌ن پشت له‌ كورد و كوردستان و گه‌لانی چه‌وساوه‌ بكه‌ن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆن بۆڵتن له‌ كتێبه‌كه‌یدا باسی كوردیشی كردووه‌، زۆرێك له‌ سیاسیه‌كان و ڕۆشنبیرانی كوردستان خواستێكی زۆریان هه‌یه‌ بۆخوێندنه‌وه‌و زانینی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی خزمه‌تكردن به‌ كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و شه‌یدایانی خوێنه‌رانی كتێب، كتێبه‌مان وه‌رگێڕا.