له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا 400 ته‌رم له‌نێو ماڵ و شه‌قامه‌كان هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌

به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانیان به‌ كۆرۆنا

له‌وڵاتی پۆلیڤیا له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا 400 ته‌رم له‌نێو شه‌قام و ماڵه‌كان ، به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارنی پۆلیڤیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ ، له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا 400 ته‌رم له‌ ته‌واوی شه‌قام و ماڵه‌كانی وڵاتدا هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌ ،كه‌ له‌سه‌دا 85 یان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شایانی باسه‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، جانینی ئه‌نیس،سه‌رۆكی پۆلیڤیا،  تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندو گوتی: كاره‌كان له‌ رۆژانی كه‌ره‌نتن به‌رده‌وامن،پێكه‌وه‌ ئه‌مه‌ش تێده‌په‌ڕێنین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ