وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی راگه‌یاند

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆشه‌كان به‌توندی تووشبوونه‌ و پێویستیان به‌ پلازما ھه‌یه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی هاووڵاتیان كردو ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌ ھێڵه‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، COVID19 بریتیه‌ له‌وه‌رگرتنی پلازمای خوێنێ كه‌سێكی چاكبووه‌وه‌ له‌م نه‌خۆشیيه‌، له‌ ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆشه‌كان به‌توندی تووشبوونه‌ و پێویستیان به‌ پلازما ھه‌یه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: تكایه‌ ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ٢٨ ڕۆژیان تێپه‌ڕكردووه‌ به‌ سه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خوشییه‌كه‌، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی بانكی خوێن بكه‌ن بۆ به‌خشینی پلازما و به‌م به‌خشینه‌شیان خزمه‌تێكی مرۆڤدۆستی و خێرێكی گه‌وره‌ تۆمار ده‌كه‌ن.